به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕۆژی ڕابردوو 13ی خه‌رمانان له ڕێوڕه‌سمێکدا به به‌شداریی فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانی زیندانه‌کانی ئێران، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی دیه‌ی وڵات و جێگری ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌کردنه‌وه‌ی ڕێکخراوی زیندانه‌کان و به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگای کوردستان ئێسحاق ئیبراهیمی وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوێی زیندانه‌کانی پارێزگا ناسێندرا و ڕێز گیرا له هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی ئه‌سه‌دوڵڵا گورجی زاده، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه.
ئه‌سه‌دوڵڵا گورجی زاده بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی زیندانه‌کانی پارێزگای کوردستان سه‌رقاڵی خزمه‌ت بوو و پاش پارێزگای کوردستان بۆ پارێزگای ئیسفه‌هان به‌ڕێده‌که‌وێت تاکوو له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زیندانه‌کانی ئه‌م پارێزگایه درێژه به خزمه‌تی خۆی بدات.
"ئێسحاق ئیبراهیمی" که پێشتر پۆستی جێگری ئیداری دارایی زیندانه‌کانی پارێزگای فارسی له ئه‌ستۆ بوو، وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوێی زیندانه‌کانی پارێزگای کوردستان ناسێندرا و ده‌ستنیشان کراوه...
کۆتایی کورتە نامە/310